
Position | Satellite | Beam EIRP (dBW) | Frequency | System | SR FEC | Encryption | Packages | Lang. | Source | |
8.0°W | Eutelsat 8 West B | East 0 | 11637 V | DVB-S2 8PSK MPEG-4 | 27500 5/6 | B Roz 191015 | ||||
8.0°W | Eutelsat 8 West B | East 0 | 12729 V | DVB-S MPEG-2 | 27500 5/6 | Kur | K Berkes 200217 | |||
ەناڵى ئاسمانى (ئامۆژگارى) کەناڵێکی ئاینی ناحوکومی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ ئامۆژگاری کردنی مسوڵمانان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت، بە تێگەیشتی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت.
لە بەرواری (٥/ ٥/ ٢٠١٣) دەستبەکارە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات، وە فریکوێنسیەکەی بریتیە لە: 12521 Vertical و سیمبڵ ڕەیتی 27500.
پەیامى کەناڵى ئامۆژگارى:
١- كه‌ناڵی ئامۆژگاری بۆ ئامۆژگاری مسوڵمانان و خزمه‌ت كردن به‌م گه‌ل و وڵاته دامه‌زراوه نه‌ك بۆ دژایه‌تی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان.
٢- مامۆستایانی سه‌له‌فی به وتار و به كردار له خزمه‌تی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌دا بوون، پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ش بوونه له شه‌ڕی دژ به داعش له مه‌یدانی جه‌نگ، وه بەپێی توانا هاوکاری پێشمه‌رگەیان كردووه، وه مه‌عنه‌ویات و وره‌ی ئەوانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و دوعای خێریشیان بۆ كردوون له مزگەوتەکانیانەوە، وه هەروەها كۆمه‌كیان بۆ ئاواره‌كانیش كۆكردۆته‌وه. وه به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان، چونکە بە دینی دەزانین.
٣- باوه‌ڕمان به پێكه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه و شه‌رعیانه هه‌یه.
٤- وڵاتی خۆمان و میلله‌تی مسوڵمانی كوردى خۆمان خۆش ده‌وێت و به پێویستی ده‌زانین دیفاعێكی ڕه‌وای لێ بكه‌ین.
٥- هەوڵمان بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه.
٦- داوا له سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌كه‌ین كه نه‌بن به‌هۆی بارگرژی و توندڕه‌وی و تێكدانی ئاسایشی وڵات، وە بێگومان ئێمه‌ی مامۆستایانی سه‌له‌فی دورین له زێده‌ڕه‌وی و تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و ئاشووب و ئاژاوه، وە هەرکەسێکیش وانەبێت دیارە ئەو کەسە سەلەفی نییە و ئێمە لێی بەرین.